تایبەتمەندی وجیاوازیەکانمان

 
 
 
1255.png

چارەسەرێکی چڕ و گشتگیر بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە (کە سەرجەم پسپۆڕییە پزیشکییەکان لە خۆدەگرێت)

 

1254.png

چارەسەری نەخۆشانی گەنج و بە تەمەن

 

1213.png

گەورەترین پرۆگرامی چاندنی خانە سەرەتاییەکان لە سەرتاسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، کە ڕێژەی سەرکەوتنی چارەسەرەکە لە ئاستی نەخۆشخانە پێشکەوتوەکانی جیهاندایە.

 

1256-2.png

هەماهەنگی و ڕاوێژی زانستی لەگەڵ گەورە سەنتەرەکانی چارەسەری شێرپەنجە لە سەرتاسەری جیهاندا

 

1256-1.png

پەیڕەویکردن و پابەندبوون بە ستاندارد و پرۆتۆکۆڵە نێودەوڵەتییەکان لە چارەسەرکردنی شێرپەنجەدا

 

1256.png

دانانی چارەسەری پزیشکی، لەلایەن تیمێکی پزیشکی فرە پسپۆڕی وردەوە دادەنرێت

 


گرنگی تایبەت دەدرێت بە ئیسراحەتی نەخۆشەکان و خێزانەکانیان و دڵنیابوون لە سوودمەند بوونیان لە تایبەتمەندییەکان.  

 

33-1.png

دابینکردنی ژووری یەک نەفەری بۆ هەر نەخۆشێک بۆ دڵنیابوون لە پشوودانیان و پاراستنی تایبەتمەندییەکانیان

 

77711.png

دابینکردنی شوێنێکی ئارام و نەرم بۆ چارەسەری کیمیایی. لەگەڵ دیمەنێکی دڵڕفێن بۆ ئارامبوونەوەی نەخۆشەکان

 

777.png

خزمەتگوزاری ڕاهێناناوە و و چارەسەری سروشتی

 

 

 

33.png

ژووری چاوەڕوانی خنجیلانە و دڵڕفێن

 

22.png

نهۆمی تایبەت بە ژنان و منداڵان

 

111.png

باخچەی کراوە و لەگەڵ ژووری تایبەت بە یاریکردن بۆ بەرزکردنەوەی ورەی نەخۆشەکان و خێزانەکانیان

بۆ بینینی ئەو تایبەتمەندییە ناوازانەی کە نەخۆشخانەی چارەسەری شێرپەنچەی مەلیک حسێن بۆ نەخۆشەکانی دەرەوەی وڵات دابینی دەکات، کلیک لێرە بکە.


پێشکەوتووترین و نوێترین تەکنیک

 

myz1.jpg

ژووری تایبەتی نەشتەرگەری مێشك و دەمار

ژوورەکە بە پێشکەوتووترین سیستەمی ئاراستەکردن ئامادەکراوە کە یارمەتی پزیشکەکان دەدات بەوپەڕی وردییەوە لووی شێرپەنچەیی لێبکەنەوە بەبێ زیانگەیاندن بە شانە خانەییە تەندروستەکانی دەوروبەری لووەکە. هەروەها سیستەمەکە یارمەتی پزیشکەکان دەدات کە نەخۆشەکە بگوازنەوە بۆ تیشکی MRI، کە لەکاتی نەشتەرگەرییەکەدا بەستراوە بە سیستەمی تیشکەکەوە. بۆ ئەوەی دەستبەجێ شیکاری بۆ حاڵەتەکە بکەن بە گوێرەی وێنەی MRI و وردترین و ڕاستترین ئەنجام بەدەستبهێنن، کە نەشتەرگەری ئاسایی بەدەستیناهێنێت. بۆ زانیاری زیاتر، تکایە بینەری ئەم ڤیدیۆیە بن.

 


myz2.jpg

بەکارهێنانی تەکنیکی مۆدێرن لە بەشی چارەسەری شێرپەنجە بە تیشک

بەشی پێشکەوتووی چارەسەری شێرپەنجە بە تیشک خاوەنی 6 ئامێری نوێی (Linear Accelerators) کە بە سیستەمێکی تیشکی (x-ray) تێدایە کە وێنەی چوار ڕەهەندی لووەکە و ئەندامەکانی تری جەستەی نەخۆشەکە دەگرێت، بەمەش بەرزترین ئاستی وردبینی لە تەرکیزکردنی تیشکەکان لەسەر شانەی گرێ ڕەقەکان مسۆگەر دەکات.


myz3.jpg

بەکارهێنانی نوێترین و پێشەکوتووترین تەکنیک بۆ دەستنیشانکردنی گرێی شێرپەنچەیی.

ژوورەکانی وێنەگرتن (تیشک) و دەستیناشنکردنی نەخۆشییەکانمان. بە ڕێگایەکی پێشکەووتووی دەنگی و ڕەنگی کاردەکات کە کەشێکی دەروونی ئارام بۆ نەخۆشەکان فەراهەم دەکات. بە تایبەتی نەخۆشە منداڵەکان لە کاتی ئەنجامدانی تیشكی MRI و CT  و جەلسەی تیشک بۆ چارەسەری شێرپەنجە.


myz4.jpg

چارەسەری خانەیی و زانستی جینۆمی پراکتیکی

تاقیگەی چارەسەری خانەیی پێشکەوتوو و زانستی جینۆمی پراکتیکیمان خاوەنی تاکە بانکی گشتی خوێنی ناوکی منداڵە لە ئەردەن، بەمەش ئەو خانە بنەڕەتییانە دەپارێزرێن کە رۆڵێکی گرنگ دەگێڕن لە پاراستنی ژیانی ئەو نەخۆشانەی کە بە دەست شێرپەنچەی خوێن و نەخۆشییەکانی تری خوێنەوە دەناڵێنن.


myz4.jpg

هەروەها تاقیگەکەمان شیکاری بۆماوەیی پێشکەوتوو ئەنجام دەدات کە یارمەتی پزیشکان دەدات بۆ دەستنیشانکردنی پێکهاتەی بۆماوەیی  گونجاو و تایبەت بە هەر نەخۆشێك ، بەم شێوەیە بڕیاردان بۆ دیاریکردنی پرۆسەی چارەسەر بۆ هەر نەخۆشێک ئاسانتر دەبێت.